98
ک.م.م.ک:
دووشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی نزام تەیمووری ٣٨ ساڵ تەمەن خەڵکی سەقز پاش لێدان لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە بانە کرایە ئامانج و قولاپەی پێی بەقورسی برینداربوو.
شیاوی باسە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە کوتی: ئەم هاوڵاتییە لە کاتی کۆڵبەری پاش خۆبەدەستەوەدانی لەلایەن سنوورپارێزانی ڕێژیمەوە هيرش دەکرێتەسەری و لێی دەدرێ و لە مەودای نێزیکەوە بە چەکی ڕاو تەقەی لە قولاپەی پێی دەکرێت.
شیاوی باسە، هەڵسووکەوتی ڕێژیمی سەرکوتگەری ئێران پاش دامرکاندنەوەی بڵێسەکانی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی لەهەمبەر هاوڵاتیانی کورد هێمایەکی تۆڵەستاندنەوەتری بەنیسبەتی پێشووترەوە لەخۆگرتووە.
ق.ش