130
ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵانی ٢٧٢٤، کاسبکارێک بە ناسنامەی محەممەد قادری خەڵکی گوندی شوێ، سەر بە بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری گڵەسوور-ی بانە، گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی حکومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لە مەودای نزیکەوە، ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم هاوڵاتیە کردووە.
پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت، کە تەرمی ناوبراو، بۆ پشکنینی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە.
خ.ع