73
ک.م.م.ک:
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی پویا عەبدی تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت و محەمەد دێهقان خەڵکی شاری دیواندەرە، لە قاچیانەوە بوونە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕژێمی ئێران لە سنووری بانە و بە سەختی بریندار بوون.
لەو پێوەندەدا، ڕۆژی شەممە ٢٩ی گوڵانی ئەمساڵ، کۆڵبەرێک کە ناسنامەی نادیار و خەڵکی شاری مەریوانە، بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕژێمی ئێران لە سنووری تەتە، بە سەختی بریندار بوو.
خ.ع