ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی کۆسار ئەحمەدی ٢٤ساڵ تەمەن و کەیهان ئەحمەدی ٤٢ساڵ تەمەن خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە لایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمئ ئێران لە هێڵی سنووری نەوسوو بریندار کران.
هەرلەم پێوەندییەدا، چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی ئالان محەمنەدت خەڵکی مەریوان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنووریتەکانی ڕێژیم لر سنووری هەنجیرانی ئەو شارە بەقورسی بریندار کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرانە لە کاتی کۆڵبەری دەکەونە بۆسەی هێزە سنوورییەکانی ئێران و بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە تەقەیان لێدەکەن.
شیاوی باسە، هەر سێ کۆڵبەر بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی ڕاگوازرون بەڵام دۆخی گشتی ئالان محەممەدی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە و بۆ نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە ڕاگوازراوە.
ق.ش