برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و مەریوان

برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و مەریوان

برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و مەریوان

13:38 – 16 November 2023

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣
ڕەغزاد شامحەممەدی و میلاد محەممەدی، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز و فەرشاد جەماڵیفەر، خەڵکی کرماشان لە سنووری بانە و کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی غەففار شەریفی، لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندارکراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، ڕەغزاد شامحەممەدی، خەڵکی گوندی دورقەڵا و میلاد محەممەدی، خەڵکی گوندی دەرەویانی سەرووی سەر بە شاری سەقز، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندارکران.
هەروەها، ئێوارەی سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، کۆڵبەرێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی فەرشاد جەماڵیفەر، بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندارکرابوو.
ئێوارەی سێشەممە لە سنووری ساوجی مەریوانیش، کۆڵبەرێک بە ناوی غەفار شەریفی، خەڵکی گوندی میانە سەر بە شاری مەریوان و دانیشتووی ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری بریندارکرا.
غەفار شەریفی کە باوکی دوو منداڵە بە هۆی سەختی برینەکانی لاقییەوە، بەمەبەستی نەشتەرگەری بۆ نەخۆشخانەی فەجری مەریوان گواستراوەتەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net