برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەقز و نەوسوود

برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەقز و نەوسوود

برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەقز و نەوسوود

18:19 – 22 February 2024

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

فواد کارگەر و سوهەیب (نازناوی نادیار) و فازڵ مەلەکی، بە تەقەی ڕاستەوخۆ و لێدانی بەرد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە سنووری نەوسوود بریندار کران، و کۆڵبەرێکیش بە ناوی کازم عوسمانی لە سنووری بەستامی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٢١ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، سێ کۆڵبەر ک بە ناوەکانی فواد کارگەر خەڵکی گوندی بانەوەڕەی پاوە و دانیشتووی شاری جوانڕۆ و سوهەیب (نازناوی نادیار) و فازڵ مەلەکی هەر دوو خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆ و لێدانی بەرد لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە سنووری نەوسوودی پاوە بە سەختی بریندار کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فواد کارگەر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گواستراوەتەوە و دواتریش بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان گواستراوەتەوە و ئێستا لە بەشی ICU ئەم نەخۆشخانەیە خەوێندراوە و باری تەندروستی ناوبراو ناجێگیرە.

هاوکات، کازم عوسمانی تەمەن ٢٨ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بەستامی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی شەفا لەو شارە گواستراوەتەوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

وێنەی فواد کارگەر

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net