84
ک.م.م.ک:
سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی پەرویز قادری ٢٩ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە هێڵی سنووری نیروانی بانە بەقورسی بریندارکرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ڕاستەوخۆ ئەم کۆڵبەرەیان کردۆتە ئامانج.
شیاوی باسە، ناوبراو فیشەک بەر پێی کەوتووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی شاری سنە گوازراوەتەوە.
ق.ش