106
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی ڕەئووف قادری خەڵکی گوندی کەندەسوورە سەربە شاری سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە قورسی بریندار بوو.
بەگوێرەی هەواڵەکە، چەکدارانی ڕێژیم بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان کردۆتە ئامانج.
شیاوی باسە، ناوبراو هەردوو پێی بەگرانی بریندات بووە و بۆ چارەسەری پزئشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.
ق.ش