121
ک.م.م.ک:
شەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی پەرهام محەممەدی ١٧ ساڵ تەمە و خەڵکی دێولان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە هەنگەژاڵی بانە فیشەک بەرپێی کەوت و بریندار کرا.
شیاوی باسە کە، هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران بەبێ هۆشداریپێدانی پێشوەختە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و لە کۆتاییدا فیشەک بەرپێی کەوت و بریندار بوو.
شایانی باسە کە، ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری بانە کراوە.
ق.ش