147
ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی خاکەلێوە، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی سیروان تاک خەڵکی گوندی قەڵا شێخان سەر به شاری سنە، ئەمیر و سیامەک(نازناویان نادیارە) خەڵکی بانە و سامان ( نازناوی نادیار) خەڵکی مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕژێمی ئێران، لە بەرزاییە شاخاوییەکانی تەتە و هەورامان، بە سەختی بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بریندارکراوەکان له لایەن فریاکەوتنی مانگی سوور-ی جیگیری ناوچەکە، بۆ چارەسەری، گواستراونەتەوە بۆ نزیکترین ناوەندی پزیشکی.
جێی ئاماژەیه، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستی ئێستای ئەو هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە.
خ.ع