72
ک.م.م.ک:
بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ڕژێمی ئێران بەرەو کۆمەڵێک هاووڵاتی لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوو، لانیکەم شەش هاووڵاتی بریندار بوون کە ناسنامەی پێنج کەسیان پشتڕاست کراوەتەوە.
ناوی ئەم هاووڵاتییانە بریتین له: ئێحسان نەزەری، یاسین کە نازناوی نادیارە، محەمەد مەحمودی،غوڵام فەیزی و محەمەد یوسفی.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە لە کاتی گواستنەوەی بریندارەکان بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی نەوسوو، بارودۆخی یەکێکیان ناجێگیر راگەیێندراوە.
خ.ع