16
ک.م.م.ک
لە درێژەی فشارەکان و تۆمارکردنی دۆسیە لە دژی چالاکانی سەندیکای مامۆستایان، دوکتور لەیلا سەلیمی، مامۆستای خەڵکی شاری سنه، لەلایەن دەستەی پێداچوونەوەی تاوانە کارگێڕییەکانەوە سزای دوو مانگ ڕاگرتن له وانەوتنەوەی بەسەردا سەپێندرا.
دوکتور لەیلا سەلیمی دەرچووی بەشی بەڕێوەبردن لە سەرەتای ئەمساڵدا لەلایەن دەستەی سەرپێچی کارگێڕییەوە لە ژێر مەترسی دوورخستنەوە له کارەکەیدا بوو.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ماوەیەک پێش ئێستا، ئومێد شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەمەدزادە، چوار چالاکی سەندیکایی خەڵکی دیواندەرە بە بڕیاری دەستەی کارگێڕی بەدواداچوون بۆ پێشێلکارییە ئیدارییەکانی پەروەردە، سزای دەرکردن و دوورکەوتنەوەیان بەسەردا سەپێندرا.
خ.ع