48
ک.م.م.ک:
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، تازەلاوێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی ئانیتا ڕەحمانزادە، کچی شەهین و ئەمجەد و خەڵکی بۆکان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
پێویستە بگوترێت، کە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی ئەم خۆکوشتنە لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسه، کە هەژاری، بێکاری، نەبوونی ژێرخانی ئابووری، دابەشکردنی نادادپەروەرانەی سەرچاوە داراییەکان، ئالوودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان، بوونی یاسای هەڵاواردن دژی گەلانی ستەملێکراو لە جوگرافیای سیاسی ئێران، بەئاسایشی کردنی کوردستان و هتد، لە هۆکارەکانی زیادبوونی بێزاری و ناهومێدییه لای گەنجانی کورد و له ئەنجامدا مەیلی خۆکوشتن لەم بەشەی کوردستان زیادی کردووە.
خ.ع