74
ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئەمیر بێشات، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی ئیبراهیم ئاوا، ناوچەی ئاڵەشینی سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
جێگەی ئاماژەیە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا و بە زۆرەملێ، توندوتیژیی و سووکایەتیکردن بە ئەم هاووڵاتییە، دەستبەسەریان کردووە.
شایانی باسە تا ساتەوەختی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەت و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ک.ح