89
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران وێڕای هێرش بۆ ماڵی هونەرمەند حەسەن کاکایی و دەستبەسەرکردنی ناوبراو دەستیان دایە لێدانی.
ئەم هونەرمەندە ٦٤ساڵ تەمەنە دوابەدوای خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانەی ئەی نیشتمان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی ئاڵەکەند، دەستبەسەر کراو ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گەتووخانەی هێزە ئەمنییەکان ئازاد کراوە.
ق.ش