49
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی هۆرام مێهرنەوایی ٢١ساڵ تەمەن خەڵکی شاری بۆکان پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە، ناوبراو پێشووتر لە ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی حکوومەتی ئێران لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە بۆکان بە ٥٤مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
جێی بیرهێنانەوەیە، ئەم هاوڵاتییە ٢٠ی خاکەلێوەی ساڵی پار بۆ کێشانی حوکمەکەی بۆ زیندانی ڕێژیم لە بۆکان گوازرایەوە و دواتر بە پێوەنی ئیلەتیرۆنیکی لە زیندان ئازاد کرابوو.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەهۆکاری بانگهێشت و دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش