بۆکان؛ ڕاپۆرتێک لە دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئەحمەد شایانپوور

Print Friendly, PDF & Email

بۆکان؛ ڕاپۆرتێک لە دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئەحمەد شایانپوور

بۆکان؛ ڕاپۆرتێک لە دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئەحمەد شایانپوور

18:07 – 9 December 2023

هەنگاو؛ شەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
ئەحمەد شایانپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژانی کۆتایی مانگی پێشوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕبوونی ماوەی ١٩ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی ئەحمەد شایانپوور، خەڵکی بۆکان، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ئەحمەد شایانپوور بێ ئاکام ماوەتەوە و ئەو هاووڵاتییە لەو ماوەیەدا تەنانەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە.
ئەحمەد شایانپوور، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، لە شاری بۆکان دەستبەسەرکراوە و لەو کاتەوە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی نادیارە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net