بەردەوامی له دەستبەسەرکردن و دۆخی هەڵپەسێردراوی ماشەڵا کەرەمی

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک

هەینی ١٣ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، ماشەڵا کەرەمی ، نزیک به ٦ مانگه، هێشتا لە بەندی ١٥ی بەندیخانەی کەرەج، لە دۆخێکی هەڵپەسێردراودا دەستبەسەره.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە. مەشەڵا کەرەمی پێشتر لە ٣١ی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا، دەزگای ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێران، هەڵیکوتایه سەر ماڵی و دەستبەسەر کرا. هەروەها سەرجەم ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و کارتی بانکی ئەندامانی بنەماڵەکە دەستیان بەسەردا گیرا.

شایانی باس، لە کۆتایی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا، لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژێمی ئێران بە تۆمەتی درۆ و بێ بنەمای وەکوو: ئەندامێتی له گرووپە تێکدەرەکانی ئاسایشی وڵات، پڕۆپاگەندە دژ بە حکوومەت، سووکایەتیکردن بە ڕێبەری حکوومەت و سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان، داوای سزادانی لە سەر تۆمار کراوه و تا ئێستاش له مافی “پشوو بە بارمتە” بێبەش کراوە.

ماشەڵا کەرەمی، باوکی کۆچکردوو محەممەد کەرەمی، یەکێکە لەو گەنجە کوردانەی کە لە ڕاپەڕینی ژن-ژیان- ئازادیدا دەستبەسەر، ئەشکەنجە و ناچار بە دانپێدانان کرا و بە درۆ تۆمەتبارکرا بە کوشتنی یەکێک لە دەرەجەدارە سەرکوتگەرەکانی ڕژێمی ئێران و پاشانیش لە سێدارەیان دا.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net