107
ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو ئەندامی یەک بنەماڵە، بە ناسنامەی فارس ڕەزایی و ئیدریس ڕەزایی کوڕی، لە ناوچەی سنووری شێخ سەڵەی سەلاسی باوەجانی، لە لایەن پاسەوانی سنووری ڕێژیمی ئێرانەوە بە توندی لێیاندرا.
جێی ئاماژەیه، کە ئەم باوک و کوڕە خەڵکی گوندی قاڵیچە-ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانین.
شایانی باسه، کە دوای دامرکانەوەی بڵێسەی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، سەرکوتکردنی سیستماتیکی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ژێر ناوی جۆراوجۆری ساختە و بێبنەما، یەکێکە له پلانەکانی رژیم له رۆژهەڵاتی کوردستان.
خ.ع