64
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی٢٧٢٤ی کوردی، عومەر (ئیحسان) سەجادی کە خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، بەهۆی پابەندنەبوون بە بنەماکانی سەلامەتی لەلایەن خاوەنکارەکەیەوە، کەوتۆتە بەر تەزووی کارەباوە و گیانی لەدەستداوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەهۆی نەبوونی چاودێریی سەلامەتی ژینگەی کارکردن، ڕۆژانە لەم چەشنە ڕووداوانە بۆ کرێکاران دەبینین، هەروەها نەبوونی بیمەی ڕووداوەکان، پیشەی داهاتووی کرێکاران و بنەماڵەکانیان دەخاتە مەترسییەوە.
خ.ع