ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کۆردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران، دینا قالیباف، رۆژنامەوان و هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵانی خەڵکی یاسوج و دانیشتووی شاری تارانیان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی چیرۆکی چۆنیەتی دەستبەسەرکردنی خۆی و ئازاری سێکسی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاق، دەسبەسەر کرد.
ئەم هاوڵاتیە لە ئەکاونتی تایبەتی ئێکس.
بڵاویکردبۆوە کە پۆلیسی وێستگەی میترۆی سادقیە، ڕێگرییان لێکردووە بچێتە ناو وێستگەکەوە و لەم ماوەیەدا لە ژووری چاوەڕوانیدا کەلەبچە کراوە. لەم کاتەدا ئەفسەرەکان سوکایەتییان بە ژینا و شەهیدانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی کردووە و بە توندوتیژی هەوڵیاندا جانتاکەم ببەن، کە ئەمەش بووە هۆی ئازارێکی زۆری پەنجەی دەستم، پاشان بە مەبەستی ئازاری سێکسی و دەروونی، دەستیان بە روخسارمدا دەهێنا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی راگرتن و دۆخی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
خ.ع