42
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، حسەین کۆشکی نەژاد هاوڵاتی خەڵکی خوڕەماوا پاش سەردانی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکان دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی خولی حوکمی یەکساڵەی بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا.
پێشووتر دژی ئەم هاوڵاتییە لە دادگای دۆسیەکە بەتۆمەتی چالاکی پڕوپاگاندایی دژی دەسەڵات، پێکهێنرا و داواکاری بەسزاگەیاندنی بۆ دادگای تاران ڕەوانە کرابوو.
ق.ش