تاران؛ ڕاگواستنی پەخشان عەزیزی بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی پەخشان عەزیزی، خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی تاران پاش ٤ مانگ لێپرسینەوە لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین بۆ بەندی ژنانی ئەو زیندانە ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو پێشتر لە ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە شارۆچکەی خەرازی تاران ڕفێنراو و ماوەیەکی زۆر بەتەواوی بێسەروشوێن کرابوو و هەر چەشنە زانیارییەک لەمەڕ دەستبەسەر ناوبراو لەلایەن دامەزراوە دژە ئەمنییەتییەکانی ئێران ڕەت دەکراوە.

شیاوی باسە کە، ئەم چالاکە سیاسیی ــ کۆمەڵایەتییە( فیمینیزم) ساڵی ٢٧٠٩ی کوردی دوابەدوای ناڕەزایی نیشاندان بەرانبەر ئێعدامە بەئەنقەستەکانی هاوڵاتیانی کوردیش دەستبەسەر کرابوو.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net