55
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هەڵمەت(بیژەن) مرادی چالاکی سیاسی و کرێکاری سەرەڕای تێپەڕینی پتر لە ٦ مانگ لە ڕێکەوتی دەستبەسەری لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بەردەوام بێبڕیار و چاوەڕوان ماوەتەوە.
شیاوی باسە، پاش تێپەڕینی ١٢٥ڕۆژ لە ڕێکەوتی دەستبەسەری لەلایەن دادگایەکی تورکیاوە حوکمی دیپۆڕتی بۆ دەرچووە.
هەر لەم چوارچێوەدا، دڵنیا مەولوودزادە هاوژینی هەڵمەت مرادی نیگەرانی خۆی لەهەمبەر بەردەوامی دەستبەسەری و بێ ئاگایی لە چارەنووس و هەروەها چڕبوونەوەی مەترسی دیپۆڕتی هاوژینەکەی بۆ ئێران دەربڕیوە.
ق.ش