تورکیا؛ شیلان میرزایی چالاکی مافی مرۆڤ دەستیدایە مانگرتن لە خواردن

ک.م.م.ک:

شیلان میرزایی، چالاکی مافی مرۆڤ لە تورکیا ڕایگەیاند کە لە ناڕەزایەتی دژی حوکمی ئێعدام و ئەو کەسانەی مەترسیان لەسەرە، دەستیدایە مانگرتن لە خواردن.

لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئوکتۆبەری ٢٠٢٤، حوکمی ڕاوەستانی دیپۆرتی یەکساڵەی شیلان میرزایی کۆتایی پێ هاتووە و هەنووکە دەوڵەتی تورکیا بەشێوەی یاسایی دەتوانێ ناوبراو بۆ ئێران دیپۆرت بکاتەوە.

شیاوی باسە هەموو ڕێکارە ئیدارییەکانی پێوەندیدار بە ڕاگواستنی شیلان میرزایی بۆ کانادا هاتۆتە ئاراوە، بەڵام بەهۆکاری نادیار باڵوێزخانەی کانادا لە تورکیا بەڵگەی دەرچوونی ئەم چالاکە مافی مرۆییە واژۆ ناکات و ناوبراو ڕووبەڕووی مەترسی دیپۆرت بۆ ئێران و حوکمی قورسدایە.

لەم ڕوەوە، شیلان میرزایی لە لاپەڕەی ئیکسی خۆی ڕایگەیاند کە بەبۆنەی ئێعدامەکان و ئەو کەسانەی مەترسیان لەسەرە کە تەنانەت ئەگەری هەیە بۆ خۆی یەک لەوان بێت، مانگرت. لە خواردنی تەواوەتی دەکات.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net