38
ک.م.م.ک:
بەپێی لێدوانەکانی سیروان فەخری، چالاکی سیاسی خەڵکی سەقز، کە لە کەمپی دیپۆرتی کورباش لە شاری وان ڕاگیراوە، فەرمانی شەش مانگ دەسبەسەرکردن و ڕاگواستنی بۆ ئێران پێگەیشتووە.
سیروان فەخری، ڕۆژی یازدەی ئۆکتۆبەری٢٠٢٤، ئاگادارییەکی لە ڕێگای پارێزەرەکەیەوە پێگەیشت کە بەپێی مادەی٥٧ و بڕگەی دووی یاسای ژمارە٦٤٥٨ی هاووڵاتیانی بیانی، دەبێ له تورکیا بکرێتە دەرەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سەید سیروان فەخری بەهۆی هۆکاری ئەمنی و هەڕەشەی ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی سەر بە ڕژێمی ئێرانەوە، لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچی کردووە بۆ تورکیا.
خ.ع