تورکیە؛ مەترسی دیپۆرتکردنەوەی عەلیرەزا جەلیلیان دوای گواستنەوەی لە کەمپەک لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی نیشتمانییەوە

Print Friendly, PDF & Email

‏ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ڕۆژی چوارشەممە ٩ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK گەیشتووە، له دۆخی عەلیڕەزا جەلیلیان پەناخوازی خەڵکی کوئەشت-ی لوڕستان، کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر له لایەن پۆلیسی ئاسایشەوە له کەمپی دیپۆرت ڕاگوێز کراوە، سەرەڕای هەوڵی پارێزەران و کەسوکاری ناوبراو(عەلی فەزا)، هیچ زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.

ئەم هاوڵاتیە هەشت مانگی ڕابردووی لە کەمپەکانی دیپۆرتکردنەوەی تورکیا بەسەر بردووە و ئێستا ئەگەری ڕادەستکردنەوەی بە ئێران، نیگەرانی زۆری کەسوکارەکەی لێکەوتووەتەوە.

عەلیڕەزا جەلیلیان کە تۆمەتی بێ‌بنەمای کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی هێزی پۆلیسی ڕێژیمی ئێرانی خراوەتە پاڵ و بەردەوام هەڕەشەی کوشتن و ڕاگواستنی بۆ ئێران لێ کراوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە داوای پشتیوانیی دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ بۆ ڕزگار بوونی له زیندانەکانی حکوومەتی تورکیای کردووه.

شایانی باسه، ئەم هاووڵاتیه پاش ئازاد بوونی له کەمپی دیپۆرتی ئایدینی تورکیا، بە مەبەستی ڕفاندنەوەی بۆ ئێران، کەوتە بەر هێرشی هێزەکانی ڕژیمی ئێران، کە دوای بەرەنگاری و لە خۆلێدانی ناوبراو، سەرلەنوێ بۆ کەمپەکە گەڕێندرایەوە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net