8
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، فەرەیدوون سوڵتانی چالاکی سیاسی خەڵکی تیکاب و دانیشتووی تاران کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو بەدانانی بارمتەی ٤٠٠ملوێن تمەن لەگەڵ پسۆلەی مووچە بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەەە ئازاد کرا.
هەینی ٢ی سەرماوەزی ئەمساڵ جگە لە دەسبەسەری فەرەیدوون سوڵتانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و گواستنەوەی بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ورمێ، کەررستەی تایبەتی وەکوو موبایل و ماشێنی پڕایدەکەیشی دەستی بەسەردا گیرا.
ق.ش