6
ک.م.م.ک:
هەینی ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، فەرەیدوون سوڵتانی چالاکی سیاسی خەڵکی تیکاب و دانیشتووی تاران کە پاش دووجار بانگهێشت لە ڕێی تێلەفوونەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، شوێنی ژیانی خۆی شاردبوویەوە، تونداژۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانئ ڕێژیمی ئێرانەوە لە تیکاب دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
فەرەیدوون سوڵتانی پێشتر لەڕێی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکەوە، وەزارەتی ئیتلاعاتی وەکوو بەرپرسی هەر چەشنە نادیارمان و بێسەروشوێن کرفنی خۆی ڕاگەیاندبوو.
ق.ش