109
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عەلی زەرغامی ٥٢ساڵ تەمەن خەڵکی شاری تیکاب لەلایەن هێزە سنووریەکانی ڕێژیم لە هێڵی سنوەری سەرشیووی سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆ کوژرا.
شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە فیشەک بەر سکی کەوتووە و گیانی لەدەست داوە، عەلی زەرغامئ خێزاندار و خاوەنی ٣ منداڵە.
جێی سەرنجە کە، حکوومەتی داپڵۆسێنەر و داگیرکەری ئێران هەموو سەرچاوە ئابووری و کانگاکانی کوردستان دەدزێ و لە کاتێکدا خۆی یەکێک لە گەورەترین تڕانزیتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی دەناسرێ بەبۆنەی بارێکی چەندد کیلۆیی گیان و ژیانی لاوازترین توێژی ستەملیکراوی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە.
ق.ش