63
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هەینی ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، گرووپێک لە هاوڵاتیان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری تەتەی هەورامان کەوتنە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران کەبەم هۆیەوە لانیکەم ٦ هاوڵاتی بریندار کران.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ناونیشانی سێ هاوڵاتی بەناوەکانی موعین و محەممەد خەڵکی شاری جوانڕۆ، سەعید خەڵکی گوندی سەفیاوا سەربە شاری جوانڕۆ ئاشکرا بووە.
ق.ش