83
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، وێڕای تێپەڕینی حەوتوویەک بەسەر دەستبەسەری هاوڵاتی ئۆسامە هووشەنگی تەمەن ١٩ساڵ خەڵکی جوانڕۆ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی ئەنجامێکی نەبووە و هیچ دامەزراوەیەکی ئەمنییەتی ــ قەزایی هیچ چەشنە زانیارییەکیان لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو بۆ بنەماڵەکەی نەخستۆتەڕوو.
لەدرێژەی هەواڵەکەد هاتووە: ئۆسامە هووشەنگی دووشەممە ١٠ی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
شیاوی باسە کە، لەگەڵ دامرکاندنەوەی بڵێسەکانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی ولەبەرچاو گرتنی ئەوەی کوردستان وەکوو ناوەند و مەکۆی ئەم شۆڕشە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هاتۆتە هەژمار، سەرکوتی نەتەوەی بندەستی کوردی وەکوو ئەرکێکی سەرەکی لەبەرچاو گرتووە.
ق.ش