جوانڕۆ؛ تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

ڕۆژی هەینی ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری جوانڕۆ بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی کەلوپەلی قاچاخ، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان کردووە و ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی ئەو گەڕەکە دروست کردووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە سەربازییەکان بە بیانووی قاچاخبەری کەلوپەل ئەوان بەرەو ناوەندی شار ڕاودەنێن بۆ ئەوەی ئەوە بکەن بە هۆکار بۆ تەقەکردن لە هاووڵاتییان و خەڵکی مەدەنی ناوشار، بێگومان ئەو کارە بە ئامانجی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێیە بۆ خەڵکی ناوچەکە، چونکە ئەگەر ڕژێمی تۆتالیتاری ئێران و هێزەکانی دژە قاچاخ نیازی پاراستنی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوە و دەرچوونی قاچاخ و کەلوپەلی قاچاخیان هەبووایە، لەبری ئەوەی تەقە لە هەژاران بکەن کە لەبەر نەبوونی ڕوویان هێناوەتە کۆڵبەری یان ڕوو لە بارهەڵگری دەکەن، ئەو کاڵایانە دەبەن کە لە ڕێگەی دەروازە یاساییەکانەوە بە قاچاخ دەهێنرێن، زۆرترین ڕێژەی قاچاخ لە ئێراندا دەگرێتەوە.

شایانی باسە، دوای بڵێسەی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی، کە کوردستاندا ناوەندی بوو، هێزەکانی ڕێژیم بە هەر بیانوویەک وەکوو تۆڵەسەندنەوە دەست دەبەن بۆ تەقەکردن لە هاووڵاتیان، جا خەڵکی مەدەنی بێت یان کۆڵبەر بەبێ جیاوازی.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net