جوانڕۆ؛ دەستبەسەر کردنی مێرمنداڵێک بە هۆی دەربڕینی خۆشحاڵییەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵانیان بە ناوی محەممەد مەحموودی دەستبەسەر و بۆ دەسبەسەرگەی ئەمنی گواستووەتەوە.

شایانی باسە کە، دەستبەسەر کردنی ئەم منداڵە جوانڕۆییه ​​بۆ دەربڕینی خۆشحاڵی دوای دۆڕانی تیمی ڕژێمی ئێران لە یاری تۆپی پێ، بەرامبەر وڵاتی قەتەر، لە جامی گەلانی ئاسیادا، دەگەڕێتەوە.

نەتەوە چەوساوەکان و تەنانەت زۆرێک لە دانیشتووانی ناوەندیی جوگرافیای سیاسی ئێران، پاش هەڵوێستی دژه‌خەڵکیی تیمی تۆپی پێی هەڵبژێردراوی ڕژێم لە سەردەمی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، ڕق و بێزاری خۆیان لە تۆپی پێی بەناو نەتەوەیی ئێران دەربڕیوە. ئەم بێزارییە بە تایبەت لە کاتی یارییەکەی تیمی ناوبراو بەرامبەر به قەتەر و شکستی تیمی ئێران، گەیشتە لووتکه.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە شاری جوانڕۆ، لە سەردەمی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا، زۆرترین بەرخۆدانی هەبووە، کە لە ئەنجامدا دڕندانەترین سەرکوتی لێکەوتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئەم شارە بە دەستی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم کوژران و لە ڕێگای ئازادیدا گیانیان بەخت کرد.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net