جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی چوبیندەری قەزوین

Print Friendly, PDF & Email

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی چوبیندەری قەزوین

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی چوبیندەری قەزوین

18:54 – 11 January 2024

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی ئورمیە بەناوی فلیت عابدی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی قەزوین جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١١ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی گوندی "براسپی" سەر بە ناوچەی سۆمای ئورمیە بەناوی فلیت عابدی، تەمەن ٥٥ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی (چوبیندەر) لە قەزوین جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، فلیت عابدی سێ ساڵ پێشتر لە قەزوین دەستبەسەرکراوە و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری قەزوین بە تۆمەتی هەڵگرتنی سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەر، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیا حکومتییەکان بەتایبەت میدیاکانی دەزگای دادوەریی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net