20
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی ئاروین قارەمانی( ناتانێل) هاوڵاتی ٣٢ساڵ تەمەن و ئەندامی کۆمەڵگای جووەکانی کوردستان لە زیندانی دیزەڵاوای کرماشان و هەروەها لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ حوکمی ئێعدامی ڕامین کازم عەلیلوو و عەلی موئمنی دوو هاوڵاتی خەڵکی ورمێ بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست جێبەجێ کرا.
ئاروین قارەمانی لە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە ڕەوتی تێهەڵچوونێک لە گەڕەکی فیردەوسی کرماشان دەسبەسەر و لە خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن لقی دووی دادگای سزاکانی یەکی ڕێژیمی ئێرانەوە لە کرماشان ئێعدام کرا.
ق.ش