92
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناوی عەلی ئەشرەف خانی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو لە زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە کرماشان جێبەجێکرا.
جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە ساڵی ٢٧١٧ی کوردی، دەستبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە، ئێعدامی ئەم زیندانییە لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و حکوومییەکانی ئێران هاتۆتە ئاراوە.
ق.ش