66
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٢ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەک بەناونیشانی جەماڵ مەردانی ٥٤ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی ٤ منداڵ خەڵکی گوندی گووگجلوو سەربە شاری میاندواو لە زیندانی کرمان جێبەجێکرا.
شیاوی باسە، ناوبراو لە ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پێوەندیدار بەمادە سڕکەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
ق.ش