169
ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، عەبدولکەریم کاکەول هاوڵاتی خەڵکی شنۆ پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکنەکانی دادگای گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمی یەکساڵەی تەعزیری بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.
حوکمی ئەم هاوڵاتییە پێشووتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی بەتۆمەتی هاریکاری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی ڕێژیمی ئێران، دەرچبوو.
شیاوی باسە کە، عەبدولکەریم کاکەول لە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بەدانانی بارمتە تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ق.ش