جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی ١٠مانگەی عەبدوڵا شەریفزادە پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سەقز

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، عەبدوڵا شەریفزادە ئەندامی گرووپی شاخەوانی هەڵۆ پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکان دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمی دە مانگەی تەعزیری بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لە بەرژەوەندی حیزبێکی کوردی، بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سەقز ڕاگوازرا.

حوکمی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن دادگای ناسەربەخۆ و لەژێر گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکانەوە بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە لقی یەکی دادگای ڕێژیمی ئێران لە سەقز دەرکرابوو.

شیاوی باسە کە عەبدوڵا شەریفزادە زستانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ڕۆژێک بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net