جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ژیلا هوژەبری هاوڵاتی خەڵکی مەریوان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی ٤٤مانگە بۆ ناوەندی پەروەردە و چاکسازی ڕێژیم لە سنە ڕاگوازرا.

پێشووتر ژیلا هوژەبری لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە بۆکان، بەتۆمەتگەلی:
١. ئەندامەتی لە گرووپگەلی دژبەری دەسەڵات
٢. چالاکی پڕوپاگاندایی دژی دەسەڵات
٣. بەرهەڵست وەستانەوە لەبەرانبەر ڕایەدارانی حکوومی سەرجەم بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو کە بەپێی مادەی ١٤٣ی یاسای کۆبەندی حوکمەکان، لووتکەی سزا واتە ٥ ساڵ زیندانی بۆ ناوبراو دەتوانرا جێبەجی بکرێت کە پاش ڕەزامەندی بەرانبەر بەو دەنگە، ئەم هاوڵاتییە بە ٣ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بنەبڕ مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە لە بۆکان دەستبەسەر و بۆ شوێنە ئەمنییەکان لە ورمێ ڕاگوازرابوو، بەدانانی بارمتە تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net