30
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەری٢٧٢٤، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەک بە ناسنامەی جەلیل ئیقبالزادە خەڵکی شاری سەحنه له کرماشان، لە زیندانی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، ئەم هاووڵاتییه ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەری٢٧٢٤، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحەسار لە شاری کەرەج گوازراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو ٤ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوه.
جێی ئاماژەیه کە لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لە بێدەنگی تەواوەتی میدیا ناوخۆیی و حکومییەکانی ئێراندا ڕوویدا.
خ.ع