7
ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی بە ناوەندی هەواڵی KMMK گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی گەڵاڕێزانی٢٧٢٤، ڕەحیم فەقیری هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی شاری سەڵماس، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە زیندانی بیرجەند، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
جێی ئاماژەیه کە هەواڵی جێبەجێکردنی ئەم حوکمە لە لایەن دەسەڵاتی فەرمی و میدیای نزیک لە دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.
خ.ع