جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ٢ زیندانی لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕژێمی ئێران

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی تەمەن ٥٥ ساڵ بە ناوی فلیت عابێدی خەڵکی گوندی براسپی سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ لە زیندانی چۆبیندەری ڕێژیمی ئێران لە سێدارە درا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانباری ئەمساڵ، حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی دیکەی خاوەن ناسنامە بە ناوی مەیسەم حەبیبی خەڵکی شاری نۆدشە سەر بە شاری پاوە لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی زانیارییەکان، فلیت عابێدی بە تۆمەتی ئەو تاوانانە پەیوەستە بە ماددە هۆشبەرەکانەوە و مەیسەم حەبیبی بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەسێدارە دراوە و بەهۆی نەبوونی ڕەزامەندی بنەماڵەی قوربانییەکە، سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێران جێبەجێی کردووە و لە سێدارەی داوە.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net