114
ک.م.م.ک.:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، حوکمی ٢١ مانگ دەستبەسەری لە ماڵەوە بە پێبەندی ئەلیکترۆنیی مەهوەش تەوەسوولی یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی شۆڕشی ژینا لە پیرانشار جێبەجێ کرا.
پێشتر ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژی ٥ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار بەو تۆمەتانەی خوارەوە دەستبەسەر کراوە:
- کۆدەنگی و هاوکاری دژی ئاسایشی نەتەوەیی تا ٢١ مانگ زیندانیکردن
- ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی ڕێژیمدا بە ٢٠ مانگ زیندانی
- سزای ٤ مانگ زیندانی بە تۆمەتی پڕەپاگاندا دژ بە ڕژێم، کە بەپێی ماددەی ١٤٣ی چەسپاندنی سزاکان، توندترین سزا واتە 21 مانگ زیندانیکردنی بەسەریدا سەپێندرابوو، کە لە کۆتاییدابە کۆی گشتی ٢١ مانگ بەندکردنی ماڵەوە و هەروەها پێبەندی ئەلەکترۆنی مەحکووم کرا.
جێگەی ئاماژەیە کە مەهوەش تەوەسوولی لە هەمان کاتدا لەگەڵ جۆتیار ئەشرەفزادە هاوسەرەکەی لە ٢٨ی ڕەزبەری ساڵی٢٧٢٢ی کوردیدا دەستبەسەر و هاوسەرەکەی بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
ک.ح