جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان

Print Friendly, PDF & Email

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان

11:06 – 16 November 2023

هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی شاباز لەتیفی سرینی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان (دیزڵ‌ئاوا) جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی شاباز لەتیفی سرینی، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە (دیزڵ‌ئاوا) جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بەندکراوە دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی و پۆلیسێک بە چەکی گەرم، دەستبەسەر کراوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی حکوومەت بڵاو نەکراوەتەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net