88
ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٤، خەسرەو بەشارەت، زیندانیی ئایینی خەڵکی شاری مەهاباد، لە زیندانی قزڵحەسار لە شاری کەرەج لە سێدارە دراوە.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵانی ئەمساڵ بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ زیندانی تاکەکەسی گواسترابویەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە خەسرەو بەشارەت له سەرماوەزی ٢٧١٩ی کوردی، لەگەڵ فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، قاسم ئابەستە، داود عەبدوڵڵاهی و ئەیوب شێخە، بە تۆمەتی ئیفساد فیالارض و موحاڕەبە لە ڕێگەی ئەندامێتی له گروپە ئائینییەکان، سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرا.
خ.ع