ک.م.م.ک:
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی کوشتنی چوار چالاکوان و زیندانیی سیاسی کورد لە لایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا.
پێویستە بگوترێ؛ هاووڵاتییان محەممەد فەرامەرزی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی دێولان، موحسین مەزڵووم تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی مەهاباد، وەفا ئازەربار تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی بۆکان و پێژمان فاتحی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی کامێران، لەو کاتەوە تا ئێستا دەستبەسەر کراون و مافی ئەوەیان نەبووە سەردانی خێزانەکانیان بکەن و هەروەها پارێزەریان هەبێت.
شایانی باسە: سەعید شەمسنەژاد پارێزەری دیاریکراوی ئەو هاووڵاتیانە لە لاپەڕەی ئێکسی خۆیدا نووسیوییەتی؛
بەو پێیەی نوێنەرایەتی بنەماڵەی ئەو چوار زیندانییەم قبوڵ کرد، بەداخەوە نە بریکارەکانم لە مافەکانیان بەهرەمەند بوون و نە من، نوێنەرایەتییەکەم تەنها لەسەر کاغەز بوو و بەبێ سەمەرە بووە، هەروەها؛پرۆسەی دادگاییکردن و سزای کۆتایی لەسێدارەدان بە دادپەروەرانە نازانم.
ک.ح