111
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، زیندانییەکی بیروباوەڕی بەناونیشانی خەسرەو بەشارەت خەڵکی شاری مەهاباد بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی قزڵحەسار گوازرایەوە.
شیاوی باسە، ناوبراو ١٦ی سەرماوەزی ٢٧١٠ی کوردی، بەتۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان و ئوفساد فی الارش لە گەڵ چەندد کەس لە هاودۆسیەکانی لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوا.
ق.ش