خوشکی نەمر محەممەد حەسەنزادە زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سۆلماز حەسەنزادە، خوشکی نەمر محەممەد حەسەنزادە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە بۆکان بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بەساڵێک زیندان مەحکووم کردووە.

ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژ، هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی نەمر محەممەد حەسەنزادە، لەهێرشی هێزەکانی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، باوک و کچی ئەم گیانبەختکردووەی ڕێی ئازسدی دەسبەسەر کران.

ڕۆژی چوارشەممە دەی گەلاوێژ، سۆلماز حەسەنزادە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا و هەروەها ئەحمەد حەسەنزادە بەدانانی بارمتەی چوار ملیاردتمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەحمەد حەسەنزادە بە پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات تۆمەتبار کرا.

سۆلماز حەسەنزادەیش دواتر بەدانانی بارمتەی ٥٠٠ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەورمێ ئازاد کرا.

ئەم ئەندامەی بنەماڵەی دادخواز، لە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، لە ناڕەزایی دژی دۆخی هەڵپەسڕلێردراو، ڕێگری لە مافی چاوپێکەوتن و لێپرسینەوەی بەردەوامی دامەزراوە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ژووری تاکەکەسی زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net